۱۳۹۰ اردیبهشت ۱۱, یکشنبه

ئازاد ئارمان :نامەی سەرەخۆشی و هاوپشتی

  



بە داخ پەژارەیەکی زۆرەوە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لە میدیا ئێرانییەکانەوە، هەواڵی کتوپڕی گیان لە دەست دانی هاوڕێ (بەهزاد کازمی)م بیست، بەڕاستی بۆ من لە وڵاتی ئوسترالیاوە مایەی شۆک بوو. چونکە من پێشوو تر هیچ هەواڵێکم نەدەزانی لە سەر نەخۆشی هاوڕێی خۆشەویست بەهزاد کازمی. پەیوەندی و هاوڕێیەتی من لە گەڵ بەهزاد کازمی بۆ چەند ساڵ لەمەوبەر دەگەرێتەوە، کە سەرەتای پەیوەندی یەکترناسینیشمان لە ڕێگای هاوڕێی زێدە خۆشەویست (کریس هارمان)ە وە بوو.

پەیوەندی من لە گەل هاوڕێ بەهزاد پەیوەندێکی سیاسی بوو لە ڕێگای تەلەفۆنی و ئیمایلەوە، من هەرگیز ئەوە لە بیر ناکەم ڕۆژانە کاتی سەیری ئیمایلەکەم دەکرد هەمیشە چەند نامەیەکی هاوڕێ بەهزادی تیابوو لە سەر زۆر مەسائیلی سیاسی ئێران و جیهان. جیاواز لە ناردنی چەندین باسی فکری سیاسی و ڕێکخراوەیی من بەشێک لەو باسە بڵاوکراوانەی گۆڤاری سۆسیالیستی "سامانی نو" کە بۆی دەناردم لە ماڵپەرەکەی خۆماندا ماڵپەری "سۆسیالیستە ئەنتەرناسیونالەکانی کوردستان" بڵاوم دەکردوە.

ئاخیرین دیاری بەنرخ کە هاوڕێ بەهزاد بۆی ناردم بۆ ئوسترالیا پەرتووکەکەی خۆی بوو. کە بۆ من دیارییەکی زۆر گران بەها و بەنرخە.

بەهزاد کازمی لە ناو بزووتنەوەی کرێکاران و سۆسیالیستەکان بە دیاریکراوەیش لای سۆسیالیستە شۆڕشگێڕەکان هەمیشە زیندووە.

یادی بەرز و ڕێگا و ڕێبازی بەردەوام بێت

ئازاد ئارمان- ملبۆرن- ئوسترالیا

٢٨/٠٤/٢٠١١


هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر

لطفا پیغام خود را اینجا بنویسید